وەفدى ئیمراڵى: ئۆجەلان لە کۆبوونەوەکەدا وتوویەتی پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناخێکی نوێ

جیهان
12:31 - 2025-07-07

دوینێ وەفدی ئیمراڵیی دەم پارتی کە لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار، پەرلەمانتارانی پارتەکە و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەری ئۆجەلان پێکهاتبوو، سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵییان کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆبووەوە.
وەفدی ئیمرالی ئاماژەی بەوەکردووە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە وتوویەتی، پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناخێکی نوێ و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی هەموواندایە پاڵپشتیی لە هەنگاوەکانی دواتری سەرخستنی بکەن.
هەر بەگوێرەی  وەفدەکە، ئۆجەلان کۆبوونەوەی  وەفدەکە و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، بە ''گرنگ'' دەزانێت و بە کۆبوونەوەیەکی ''مێژوویی'' وەسفی کردووە.
بەوتەی  وەفدەکەی ئیمرالی، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە باسی لەو لیژنەیە کردووە کە بڕیارە لە پەرلەمانی تورکیا بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێکبهێندرێت و پێیوایە، لیژنەکە رۆڵێکی گرنگی لە بە ئەنجامگەیشتنی پرۆسەکە دەبێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP