ماوەی چوار رۆژە ئاگرێکی فراوان دارستانەکانی پارێزگای لازقیەی لە باکوری رۆژئاوای سوریا گرتۆتەوە و بەهۆی بەهێزی ئاگرەکە و کۆنترۆڵنەکردنی، تورکیا و ئوردن هاوکاری ئەو وڵاتە دەکەن.
بەرێوەبەری بەرگری شارستانی لازقیە رایگەیاند:" ئەو ئاگرەی ئێستا سوریای گرتۆتەوە فراوان و مەترسیدارە و چەندین ساڵە هاوشێوەی نەبووە".
دەشڵێت:" پێگەی جوگرافی ناوچەکە لە رووی بەرزی و نزمی و بەهێزی با لەگەڵ پاشماوەکانی جەنگ و تەقەمەنی هۆکاری سەرەکی تەشەنەکردنی ئاگرەکەن".
لەبارەی زیانەکانیشەوە، رایگەیاندووە:" کارمەندێکمان برینداربووە و ئامێرێکیشمان سوتاوە،هەروەها بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە 62 تیمی بەرگری شارستانی و دوو هەلیکۆپتەر و 11 ئامێری تورکیا بەشداری دەکەن".
لەلایەکی دیکەوە، بەرگری شارستانی سوریا لە پۆستێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە:" تیمێکی بەرگری شارستانی ئوردن گەیشتوونەتە ناوچەکە و هاوکاردەبن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی لازقیە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP