ئیسرائیل پێداگری لەسەر ئازادکردنی بارمتەکانی بەبێ مەراسیم و قەرەباڵەغی دەكات

جیهان
11:22 - 2025-07-06


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد لەم هەفتەیەدا ئاگربەستی ئیسرائیل و حەماس دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئیسرائیلیش پێداگری لەسەر ئازادکردنی بارمتەکانی بەبێ مەراسیم و قەرەباڵەغی كردوە.
كەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، لە پێشنیازی ئاگربەستدا هاتوە کە حەماس لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستەدا ٨ بارمتەی زیندوو ئازاد بکات. لە بەرامبەردا ئیسرائیل ژمارەیەکی دیارینەکراو لە فەلەستینیە زیندانیكراوەكان ئازاد دەکات و هێزەکانی لەو پێگانەی کە پێشتر ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە لە باکوری کەرتی غەززە دەکشێنێتەوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 60 ڕۆژ، ئیسرائیل و حەماس دەستبەجێ دەچنە دانوستان بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی.
هەروەها خشتەی کاتی ئازادکردنی بارمتەکان بەشێوەیەك دەبێت كە لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستدا، حەماس ٨ بارمتە ئازاد دەكات، ڕۆژی حەوتەم پێنج تەرم، دواتر پێنج تەرم، و پاشان دوو بارمتە، ڕۆژی 60ـەمینیش كە كۆتا ڕۆژی ئاگربەستەكەیە، حەماس ٨ تەرم ڕادەستی ئیسرائیل دەكات.
لە ڕێکەوتنەکەدا هاتوە، بارمتەکان "بەبێ ڕێوڕەسم و شانازی" ئازاد بکرێن .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP