بڕیارە لە چوارچێوەی
هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی
ئەمریکا لە سوریا و عێراق، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا لەگەڵ مەزڵوم
عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆببێتەوە.
بهپێی سهرچاوه رۆژنامهوانییهكان، هیچ زانیارییهكی
پشتراستكراوه سهبارهت به وادە و کاتی کۆبوونەوە چاوهڕوانكراوهكهی نێوان باراک
و عەبدی نیه، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات(ههسهده) کە پەیوەندیی
نزیکی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بهداعشی ههیه، ئاشکراکردووه:" رهنگه
کۆبوونەوەكە بەم نزیکانە، واته له ماوەی چەند ڕۆژێک یان هەفتەی داهاتوودا ئهنجامبدرێت.
ئەو سەرچاوەیە بۆ كهناڵی (ئەلعەرەبیە.نێت)ی ئاشكراكردووە:"
باراک لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل، میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی
ئایار کە لە نێوان عەبدی و سەرۆکایەتیی سوریا ئەنجامدراوە، گفتوگۆ دەکات. سەرچاوەکە
پێشنیاری ئەوەشیکردووە، ڕەنگە نوێنەری ئەمریکا هانی عەبدی و ئەحمەد شهرع بدات بۆ ئەوەی
ڕێککەوتنی پێشوویان "نوێبکەنەوە" یان بە پاڵپشتی فەرەنسا پێشنیاری ڕێککەوتنێکی
نوێ بکەن.
باراک لەگەڵ عەبدی چەند بابەتێکی دیکە تاوتوێدەکات،
دیارترینیان بەردەوامیی هاوکارییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکراتە
سەبارەت بە شەڕی داعش و پەیوەندی لەگەڵ تورکیا.
سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، نێردەی ئەمریکا پێشتر
لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە مەترسیی خۆی بۆ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموكرات
دەربڕیوە سەبارەت بە هەرەسهێنانی دۆخی ئەمنی سوریا، دوای جموجۆڵەكانی ئەم دواییەی داعش.
تا ئێستا شوێنی کۆبوونەوەی باراک و عەبدی دیاری
نەکراوە، بەڵام سەرچاوەکە ئاماژەی بۆئەوە کردووە،:"پێدەچێت لە هەولێری پایتەختی
هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەتایبەتی کە پێشتر عەبدی کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی
باڵا لە هەولێر ئەنجامداوە، لەنێویاندا کۆبونەوەی لەگەڵ جان نۆێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی
فەرەنسا لە کۆتایی مانگی نیساندا"
.
سەرچاوەكە راشیگەیاندووە::" پێدەچێت نوێنەری
ئەمریکا سەردانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بکات لە بنکەکانیان لە ناوچەکانی ئیدارەی
خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، کە ناوچەیەکە بە تەواوی لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموكراتەوە
کۆنترۆڵکراوە، بەشێک لە پارێزگاکانی حەلەب و دەیرەزورو تەواوی پارێزگاکانی حەسەکەو
رەقە لەخۆدەگرێت، جگە لە دوو شارۆچکە، کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ەوە لەلایەن تورکیاوە کۆنترۆڵکراون."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP