ترەمپ باجی ڤیزەی گەشتیاری بۆ ئەمریكا زیاددەکات

جیهان
21:01 - 2025-07-04

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا  بڕیارێکی دیکەی دەرکرد و باجی لەسەر ڤیزەی گەشتیاری بۆ ئەو بیانییانە زیادكرد، كە دەیانەوێت گەشت بۆ ئەمریكا بكەن.
 لە ڕێوڕەسمی ئیمزاكردنی بڕیارەكەدا سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند:" ئەمریكا و  ئەمریكییەكان لە پێش هەموو شتێکن، بۆیە  بڕیارەكەش ئەمریکییەکان ناگرێتەوە و تەنها بۆ بیانییەكانە.
بەپێی راپۆرتێكی میدیایی،  بڕیارەکەی ترەمپ سەدان ملیۆن دۆلار بۆ داهاتی ئەمریكا زیاد دەكات و پێدەچێت ئەو بڕە پارەیە لە بواری گەشتوگوزار و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی كەشوهەوا بەكاربهێنرێت.
ئەم بڕیارەى دۆناڵد ترەمپ هەر لە چوارچێوەى بڕیارەکانیەتى بۆ باشتركردنی دۆخی ناوخۆی وڵاتەكەی و باشتركردنی گوزەرانی ئەمریكییەكان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP