لە یەکەم لێدوانی‌دا دوای ئەوەی حەماس وەڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ئاگربەستی غەززە پێشکەشکرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی لە ماوه‌ی ئه‌م هەفتەیەدا ده‌كات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند:" (زۆر باشە) کە حەماس وەڵامی "ئەرێنی"ی پێشنیازی ئاگربەستی له غەززە داوه‌ته‌وه کە بەنێوەندگیریی ئەمەریکایە.
سەرۆکی ئەمریکا لەناو فرۆكەكەیدا بە رۆژنامەنوسانی راگه‌یاند:" رەنگە لە ماوەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا رێککەوتن لەبارەی غەززەوه بکرێت، به‌ڵام تا ئێستا لە وردەکاریی وەڵامەكەی حەماس ئاگادارنەکراوەتەوە"
تره‌مپ وتی:" دەبێت شتێک بۆ غەززە بکەین، پارەیەکی زۆر و هاوکارییەکی زۆر رەوانە دەكەن"
پێشتر بزوتنەوەی حەماس رایگەیاندبو: راوێژی ناوخۆیی لەگەڵ گروپ و هێزە فەلەستینیەكان سەبارەت بە دوایین پێشنیاز، كە نێوەندگران پێشکەشیانكردووە بۆ راگرتنی (دوژمنكاریی) بۆ سەر کەرتی غەززە، تەواو کردووە"
بزووتنەوەکە، لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه:" وەڵامی خۆی پێشکەش بە ناوبژیوانەکان کردووەو وەڵامەکەش "ئەرێنی" بووە.
پێگه‌ی( واڵا)ی ئیسرائیلی له زاری به‌ڕپرسانی ئیسرائیلییه‌وه بڵاویکردووه که:" حه ماس سێ خاڵی پێشنیازه‌كه‌ی ئاگربه‌ست هه‌مواركردوه.
دیارترین هەموارکردنەکانش، حه‌ماس داوادەکات نەتەوە یەکگرتووەکان گەیاندنی هاوکاری مرۆیی لە غەززە بەڕێوەببات. هه‌روه‌ها دامەزراوەی مرۆیی غەززە کە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە پشتیوانیی دەکرێت، بەشێک نەبێت لە گەیاندنی هاوکارییەکان. داواشیکردووه سوپای ئیسرائیل بۆ ئەو شوێنانه‌ی کە پێش ١٨ی ئایار لێیبووه بكشێته‌وه، داواشیكردووه ئه‌مریكا پابه‌ندبوونێكی به‌هێزتر هه‌بێت کە ئیسرائیل دوای ٦٠ ڕۆژ نەتوانێت بە شێوەیەکی تاکلایەنە شەڕ دەستپێبکاتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP