بەهۆی بارانی بەخوڕەوە، لافاوێكی بەهێز لە ویلایەتی (تەكساس)ی ئهمریكا دروستبوو، كە بەهۆیەوە نزیكەی 25 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 20 كەسی دیكەش بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
لافاوەكە سەعات 4ی بەرەبەیانی هەینی 4ی 5ی 2025، لە روباری گوادەلوپێ لە ویلایەتی تەكساس دروستبوو، كە بەهۆیەوە نزیكەی 25 كەس گیانیان لەدەستدا، تیمەكانی فریاگوزاری ناوچەكەش بەدوای زیاتر لە 20 بێسەروشوێندا دەگەڕێن كە لە كەمپێكی هاوینەی مەسیحی، لە كەناری روبارەكەدا بوون و سەرجەمیان كچانی تازەپێگەیشتوون.
لەوبارەیەوە گرێگ ئابۆت، پارێزگاری ویلایەتی تەكساس، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "تیمەكانی گەڕان و رزگاركردن بە درێژایی شەوی رابردوو تا ئەمڕۆ شەممەش بەردەوامن لە گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوواندا.
هاوكات داڵتۆن رایس، پارێزگاری شاری كێرڤیل رایگەیاند: "هیچ ئاماژەیەك بۆ دروستبوونی لافاو نەبووە و نەمانتوانی پێشبینی بكەین، بۆیە نەمانتوانی هاووڵاتیان ئاگادار بكەینەوە و ئاوی روبارەكەش زۆر بە خێرایی و لە ماوەی كورتدا بەرز بووەوە".
ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژێك پێش لافاوەكە، لێپرسراوانی ناوچەكە هۆشدارییان دابوو كە لە كۆتایی هەفتەدا بارانێكی بەخوڕ دەبارێت و لافاو لە رۆژئاوا و ناوەڕاستی ویلایەتی تەكساس روودەدات، بەڵام دبلیو نیم كید، لێپرسراو بەڕێوەبردنی فریاگوزاری تەكساس رایگەیاندووە، "پێشبینی ئەو بڕە بارانانەیان نەكردووە كە باریوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP