سوپای ئەمریکا لە رایگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه: دوێنێ شه‌ممه 5ی ته‌موزی 2025 فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٦ ڕێگریی لە فڕۆکەیەک کردووە کە ناوچەی قەدەغەکردنی (فڕینی کاتیی) بەسەر یانەی گۆڵفی سەرۆک دۆناڵد ترەمپدا لە شاری بێدمینستەر لە ویلایەتی نیوجرسی پێشێلکردووە.
فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکای باکوورNORAD))، روونشیکردووەته‌وە:" ئه‌مه پێنجەمین رووداوی هێرشی بێ مۆڵەتە كه ده‌كرێته‌سەر ئاسمانی قه‌ده‌غه‌كراو"
فەرماندەییەکە باسی له‌وه‌شكردووه كه:" یەکێک لە فڕۆکەکانیان مانۆڕێکی ئەنجامداوە کە بە "نزیكبوونه‌وه‌ی ئاگادارکردنەوە" ناسراوە، بۆ ئەوەی سەرنجی فڕۆکەوانە مەدەنییەکە رابکێشێت، فڕۆکەکەش بە سەلامەتی لە ناوچەکە دوورخراوەته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدا تا ئێستا (کۆشکی سپی) هیچ زانیارییه‌کی سه‌باره‌ت به ئەو ڕووداوە بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
فەرماندەییەکە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین ڕووداوی هاوشێوەی ئاشكراكردووه و داواشی لە فڕۆکەوانەکان کردووە پێش هەڵبفڕنیان لەو ناوچەیەدا، ته‌ئكید له هەموو ئاگادارکردنەوەکان بكه‌نه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP