دۆناڵد ترەمپ هێرش دەکاتە سەر ئیلۆن مەسک و بە شەمەندەفەرێکی تێکشکاو ناوی دەبات

جیهان
12:26 - 2025-07-07

پەیوەندییەکانی ترەمپ و مەسک دوای تەواوبوونی ئەرکی ملیاردێرە ئەمریکییەکە لە ئیدارەی ترەمپ بەرەو خراپی ڕۆیشتووە و بەهۆی ڕاگەیاندنی پارتێکی نوێوە لەلایەن مەسکەوە پەیوەندییەکانیان زیاتر گرژی تێکەوتوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی تونددا هێرشی کردە سەر ئیلۆن مەسک ملیاردێر و خاوەنی کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس، و ڕایگەیاند: دڵتەنگە بە بینینی ئەوەی ئیلۆن مەسک لە ماوەی پێنج هەفتەی ڕابردوودا بە تەواوی لە ڕێڕەو دەرچووە و بووەتە شەمەندەفەرێکی تێکشکاو.
ترەمپ ڕەخنەی لە خواستی مەسک گرت بۆ دامەزراندنی سێیەم پارتی سیاسیی لە ئەمریکا و وتی: سیستەمی سیاسیی ئەمریکا بۆ ئەوە دروست نەکراوە کە پارتی سێیەم سەرکەوتوو بێت. تاکە شتێک پارتە سێیەمەکان تێیدا باشن، دروستکردنی پشێوی و ئاژاوەیە و ئێمە بەهۆی دیموکراتە ڕادیکاڵە چەپەکانەوە بە پێی پێویست ئەوەمان هەیە.
لە بارەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانیشەوە کە بەرهەمی کۆمپانیاکەی مەسکن، ترەمپ وتی: "ئێستا خەڵک ئازادە چی بکڕێت، چ ئۆتۆمبێلی بەنزین بێت، چ هایبرێد، یان هەر تەکنەلۆژیایەکی نوێ کە دێتە ئاراوە."
ترەمپ باسی لەوەشکرد، مەسک داوای لێکردبوو یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی بکرێتە بەڕێوەبەری ئاژانسی ناسا. بەڵام داواکارییەکەی ڕەتکردوەتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP