بەرپرسێکی
باڵای حەماس بە (BBC)ـی بەریتانی
راگەیاندووە، "حەماس 80% کۆنترۆڵی کەرتی غەززەی لە دەستداوە". لەلایەکی
دیکەوە ئیسرائیل نایەوێت رێککەوتنی ئاگربەست بکات.
بەرپرسەکەی
بزوتنەوەی حەماس دەڵێت: با واقعی بین، پێکهاتەی ئاسایشی غەززە داڕوخاوە، 95%ـی سەرکردایەتی
حەماس کوژراون، کەسایەتییە چالاکەکانی حەماس هەموویان کوژراون."
سەبارەت بە
سەرکردایەتی حەماس و ژێرخانی سەربازی بزووتنەوەکە، بەرپرسەکەی حەماس ئاماژە بەوە دەکات،
هەر دوای چەند مانگێک لە هێرشەکانی ئیسرائیل سەکردایەتی سیاسی، سەربازی حەماس داڕووخا.
سەبارەت بە
داهاتووی غەززە، سەرکردەکە دەڵێت: بارودۆخەکە تا کۆتایی هەر وا بەردەوام دەبێت، ئیسرائیل
سەردەستە، جیهان بێدەنگە، وڵاتانی عەرەبی بێدەنگن، باندە تاوانکارییەکان لە هەموو
جێگەیەکن و کۆمەڵگە داڕووخاوە.
دوێنێ پێش بەڕێکەوتنی
بۆ ئەمەریکا بۆ دیداری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "ئێمە هێشتا سەرنجمان لەسەر غەززە، سەرکەوتنی گەورەمان
بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا کۆمەڵێک ئەرکمان لەوێ ماوە جێبەجێی بکەین."
سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە بزووتنەوەی حەماس هیچ داهاتوویەکی نابێت لە غەززە.
هەرچەندە سەرەتای
ئەم هەفتەیە وا بڵاوکرایەوە کە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس نزیکە. بەڵام ئەمڕۆ
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە دانوستانی ئیسرائیل و حەماس بەرهەمدار نەبووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP