ئەكسیۆس: ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری هێرشی نوێ دژی ئێران ئامادەدەکات

جیهان
16:18 - 2025-07-08

ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریکی دەڵێت، ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازیی نوێ دژی ئێران ئامادە دەکات و چاوەڕوانی گڵۆپی سەوز و پشتیوانیی سەرۆكی ئەمریكا دەكات.
خۆئامادەکردنی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران پەیوەندی بە ئەگەری هەوڵی زیندووکردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمیی هەیە لەلایەن ئێرانەوە.

دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ئەكسیۆسیان وتووە، رۆن دێرمەر راوێژکاری باڵای نەتانیاهۆ، لە کۆبوونەوە داخراوەكاندا ئاماژەی بەوەکردووە لە سەردانەکەی ئەمدواییەی بۆ واشنتن گەیشتوە بەو بڕوایەی ئیدارەی ترەمپ پشتگیری لە هێرشە نوێیەکانی ئیسرائیل دەکات بۆسەر ئێران، بەڵام بە هەندێک مەرجەوە.

دەشڵێن، ئەگەری دوو سیناریۆی چاوەڕوانكراو بۆ هێرشی سەربازیی ئیسرائیل دژبە ئێران لە ئارادان، یەکێکیان هەوڵدانی ئێرانە بۆ لابردنی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو لە دامەزراوە زیانلێکەوتووەکانی فۆردۆ و نەتەنز و ئیسفەهان، یەکێکی دیکەشیان بریتییە لە بنیاتنانەوەی بەرنامەی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، بەتایبەتی دامەزراوەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP