جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی له ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران(په‌رله‌مان) تیمی پشكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم به سیخوڕی بۆ ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات و ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كات، ئامێری سیخوڕییان له نێو پیڵاوی پشكنه‌رانی ئاژانسه‌كه دۆزیوه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ 13ی ته‌موزی 2025 مەحمود نەبەوییان، له لێدوانێكیدا بۆ بە ئاژانسی هەواڵی فارس- راگەیاندووه، "هیچ گومانێکیان نییە چاودێرانی ئاژانسەكه، سیخوڕن، ئەوە ڕاستییە، کاتێک ده‌ێنە نێو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە، دەیانپشکنن و ئامێری سیخوڕیی لە نێو پێڵاوەکانیاندا دەدۆزنەوە".
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی له ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران ده‌ڵێت:"ئیسرائیل چۆن زانیوییه‌تی لە نەتەنز دامەزراوەی ئەتۆمییان هەیە؟ هه‌رخۆی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت، یان بە هۆی مانگە دەستکردەکانی ئەمریکاوه یان لە ڕێگەی سیخوڕەکانیانەوە ئەوەیان زانیووە".
مەحمود نەبەوییان سەرۆکی ئاژانسەکە دەربارەی سێ پێگەی ئه‌تۆمی بانگەشەی ناڕاستی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌شپرسێت كه ئایا ئیسرائیل داوای لێكردوون؟
دووپاتشیده‌كاته‌وه كه:" كاتێك راپۆرتەکانیان دەدەنە گروسی و هاوکارەکانی، پاش ماوەیەکی کەم، ناوەرۆکی ئه‌و راپۆرتانه لە ڕۆژنامە ئیسرائیلی و ئەمریکییەکاندا بڵاودەکرێنەوە"
ئاشكراشیده‌كات كه: "وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران، 10 ملیۆن بەڵگەنامەی نهێنی لە ئیسرائیل بە دەستهێناوه، لە ناو ئەو بەڵگەنامانەدا دەرکەوتووه کە گروسی راپۆرتەکانی وڵاته‌كه‌ی سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکان داوە بە ئیسرائیل".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP