بەرپرسانی فەرەنسا دەڵێن، پیاوێک بە شێوازێکی سەیر
و دەگمەن لە زیندانێکی باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هەڵاتووە، ئەوەش دوای ئەوەی خۆی
لەنێو جانتای هاوڕێیەکی شاردووەتەوە کە سزاکەی تەواو بووە و لە زیندان ئازادکراوە.
بەگوێرەی بەرپرسانی فەرەنسا، رۆژی 11-07-2025، ئەو
پیاوە لە زیندانی لیۆن-کۆرباس هەڵات.
فەرمانگەی زیندانەکانی فەرەنسا رایگەیاند:
"زیندانییەکە سوودی لە ئازادکردنی هاوڕێکەی وەرگرتووە و خۆی لە جانتاکەیدا
شاردووەتەوە و بەو شێوەیە هەڵاتووە".پۆلیس
لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
ئەو زیندانییە هەڵاتووە چەند سزایەکی بەسەردا سەپێندرابوو
و لە دۆسیەیەکی دیکەیشدا کە پەیوەندی بە تاوانی رێکخراوەوە هەبوو، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ
دەکرا.
مانگی رابردوو، سەندیکای پارێزەرانی لیۆن نیگەرانیی
خۆی لە قەرەباڵخیی زیندانی لیۆن-کۆرباس دەربڕی.
بە گوێرەی ئاماری نافەرمی، نزیکەی 1,200 کەس لەو
زیندانەدا راگیراون، لە کاتێکدا زیندانەکە تەنیا جێگەی 678 کەسی تێدا دەبێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP