ئیسرائیل هەڕەشەی ڕاستەوخۆی لە عیراق دەکات

جیهان
21:21 - 2025-07-14

 
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم، بڵاویکردوەتەوە، ئیسرائیل هەڕەشەی ڕاستەوخۆی لە عێراق کردوە و هۆشداریداوە، هەر هێرشێکیان بکرێتە سەر لە ڕێگەی گروپەچەکارەکانی عێراقەوە، بە گورزی سەربازی وەڵامیان دەدرێتەوە، ئاماژەبەوەشکراوە ئەمەریکاش ئاگاداری هەڕەشەکەی ئیسرائیلە.
ماڵپەری بەغداد ئەلیەوم، ئاشکرایکردوە، ئیسرائیل پەیامی هەڕەشە ئامێزی بۆ حکومەتی عێراق ناردوە و هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دەکات،  لە ئەگەری هەر هێرشێکدا کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی ناوخۆی عێراقەوە دژی ئیسرائیل بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئیسرائیل هەر هێرشێکی لە خاکی عێراقە بکرێتە سەری وەک هێرشی دەوڵەتی عێراق مامەڵەی لەگەڵ دەکات، دەشڵێت ئیسرائیل هەڕەشەی لێدانی ڕاستەوخۆی لە حکومەتی عێراق کردوە لە ئەگەری ڕوودانی سیناریۆیەکی لەو شێوەیە.
ماڵپەڕەکە ئەوەشی پشتڕاستکردوەتەوە حکومەتی عێراق هۆشداریی بۆ گروپەچەکدارەکان دەرکردوە تا لەدەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت هیچ کارێکی دوژمنکارانە نەکەن، جەختیشی کردەوە کە بەغدا هەوڵدەدات دور بکەوێتەوە لەو گرژییە پەرەسەندووەی لە ناوچەکەدا هەیە.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP