محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و 10 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان، ئیمزا کرد.
سودانی و ئەردۆغان باسیان لە هەناردەکردنەوەی نەوت و پرسی ئاو و رووبەڕووبونەوەی پەکەکە کرد .
سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لە ئەنقەرەوە ڕایگەیاند: پەکەکە حزبێکی قەدەغەکراوە لە عێراق و هەرگیز رێگە نادەین لە خاکی ئێمەوە دەستدرێژی بکرێتەسەر دراوسێکانمان. وتیشی، چاودێری پرۆسەی چارەسەری و چەکدانانی پەکەکە دەکەین .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP