فاینەشیاڵ تایمز بڵاویکردووەتەوە بیل گەیتس
دەڵێت، ئیلۆن مەسک بە بەرنامەی بۆشایی ئاسمان منداڵان دەکوژێت
بیل گەیتس دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت،
ئیلۆن مەسکی بە کەمکردنەوەی پشتیوانی بۆ بەرنامەکانی هاوکاری تۆمەتبار دەکات و دەڵێت
ئەم بڕیارانە هۆکاری مردنی منداڵە هەژارەکانی جیهانن.
بیل گەیتس ئەم قسانەی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
رۆژنامەی فاینەشیاڵ تایمز کردووەو بە ڕوونی رایگەیاندووە گرنگیدانی مەسک بە
پڕۆژەکانی بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆژیا، سەرچاوە داراییە بەرچاوەکانی لە تەندروستی
و پەروەردە لە وڵاتە هەژارەکاندا لاداوە.
گەیتس ئاماژەی بەوەش کردووە، کاریگەریی ئیلۆن
مەسک بووەتە هۆی بڕینی نزیکەی تەواوەتی بودجەی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی
کە مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنان منداڵ دروست دەکەن. ململانێکان کاتێک پەرەیسەند کە
مەسک رەتیکردەوە بەشداری لە بەرنامە خێرخوازییەکانی گەیتس بکات و پشتگوێی خست.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP