تایمز ئۆف ئیسرائیل: ترەمپ و نەتانیاهۆ باسی غەززە و ئێران و سووریا دەکەن

جیهان
13:31 - 2025-07-01

 
بەرپرسێکی ئەمریکی دیارترین ئەو دۆسیانەی ئاشکراکرد، کە بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دیدارەکەیاندا گفتوگۆی لەسەر بکەن.
بەگوێرەی رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل، بەرپرسە ئەمریکییەکە وتوویەتی، دیدارەکە بە شێوەیەکی سەرەکی تایبەت دەبێت بە جەنگی غەززە و ناکۆکییەکان لەگەڵ ئێران، لەگەڵ هەوڵی لێک نزیکبوونەوەی سوریا و ئیسرائیل.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە، ترەمپ ئارەزووی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکانی هەیە، لەبارەی سوریاشەوە ئیدارەی ترەمپ هەوڵ دەدات ئاسانکاریی بۆ لێک نزیکبوونەوەی هەنگاو بە هەنگاوی نێوان ئیسرائیل و سوریا بکات.
بڕیارە دووشەممەی داهاتوو ترەمپ لە کۆشکی سپی میوانداریی نەتانیاهۆ بکات، ئەم زانیارییە لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکاوە پشتڕاست کراوەتەوە، سەردانەکە لەکاتێکدایە ترەمپ بە ئاشکرا لە لێدوانەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە گرنگی بە کۆتاییهێنان بە جەنگی غەزە دەدات.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP