وەزیری دەرەوەی ئێران ئەگەری خێرا دەستپێکردنەوەی
دانوستانە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا ڕەت دەکاتەوە، بەڵام دەرگای دیپلۆماسی
داناخات.
عەباس عراقچی، لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی 'سی بی
ئێس'ـی ئەمەریکی ڕاگەیاند "تەکنۆلۆجیا و زانستی پیتاندنی یۆرانیۆم بە
بۆمباران لەناو ناچن.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران دەتوانێت بەخێرایی زیانی
هێرشەکان چاک بکاتەوە، هەروەها ئەگەر
ئیرادەمان هەبێت بۆ پێشکەوتنی نوێ لەم پیشەسازییەدا، دەتوانین قەرەبووی کاتە
لەدەستچووەکان بکەینەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: پێم وانییە دانوستان
بەو خێراییە دەست پێ بکاتەوە، پێش ئەوەی بڕیاری دووبارە بەشداریکردنەوە بدەین،
پێویستە سەرەتا دڵنیابین لەوەی ئەمەریکا لە کاتی دانوستانەکاندا هێرشی سەربازی
ناکاتە سەر ئێمە.
ڕوونیشی کردەوە، پێویستمان بە کاتێکی زیاترە، بەڵام
دەرگاکانی دیپلۆماسی هەرگیز داناخرێن.
عراقچی وتیشی: لەماوەی جەنگی 12 ڕۆژەدا سەلماندمان
توانای بەرگریکردن لە خۆمان هەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP