سودانی: ساڵانه‌ به‌ به‌های 3 ملیار دۆلار ده‌رمان هاورده‌ ده‌كرێت

تەندروستی
22:30 - 2023-02-04

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، ساڵانه‌ به‌ به‌های سێ ملیار دۆلار ده‌رمان هاورده‌ ده‌كرێت و زۆرینه‌ی پشكنینی بۆ ناكرێت.
سه‌باره‌ت به‌ نیشتیمانیكردنی پیشه‌سازی ده‌رمان له‌ عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌رمان كۆبوه‌وه‌ و رایگه‌یاند،حكومه‌ت دۆسیه‌ی ته‌ندروستی كردۆته‌ كاری له‌ پێشینه‌ی كارنامه‌كه‌ی و پێی وایه‌ پیشه‌سازی ده‌رمان یه‌كێكه‌ له‌ بزوێنه‌ره‌كانی ئابوری و رۆڵی هه‌یه‌ له‌ دابینكردنی هه‌لی كار.
وتیشی، عێراق ته‌نها له‌سه‌دا ١٠ی ده‌رمانی خۆی به‌رهه‌مده‌هێنێت و ساڵانه‌ ده‌رمان به‌ به‌های ٣ ملیار دۆلار ده‌رمان هاورده‌ ده‌كات كه‌ زۆرینه‌ی پشكینی بۆ ناكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ توانای كه‌رتی تایبه‌ت له‌ پیشه‌سازی ده‌رمان و رایگه‌یاند، كه‌رتی تایبه‌ت ده‌توانێت ٢٥٠ جۆری تری ده‌رمان به‌رهه‌مبهێنێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP