بانكی ناوه‌ندیی عێراق له‌مڕۆوه به‌شێوازێكی نوێ دۆلار ده‌فرۆشێت و هه‌ر بانكێك پابه‌ند نه‌بێت بێبه‌ش ده‌بێت له‌و بڕه دۆلاره‌ی كه رۆژانه ده‌خرێته‌ڕوو.
به‌گوێره‌یی نووسراوێكی بانكی ناوه‌ندی كه ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و بانكانه كراوه كه مۆڵه‌تیان هه‌یه، پێویسته له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنیی دۆلار بكڕن، ئه‌گه‌ر نا بێبه‌ش ده‌بن له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه رۆژانه بانكی ناوه‌ندیی ده‌یخاته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه كه ئیمزای عه‌مار خه‌ڵه‌ف جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی له‌سه‌ره، پێویسته بانكه‌كان له‌سه‌ر پێگه‌ی FITR و به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنیی دۆلار بكڕن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP