بانكی رافدەین لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەستیان بەپێدانی پێشینەكان و قەرز بە فەرمانبەران و كارمەندانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و خانەنشینان كردووەتەوە و بڕەكەی لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات بۆ 25 ملیۆن دینار. بەپێی خواستی قەرز وەرگر و پەیوەستە بە كۆی موچەی مانگانەیەوە.
سەبارەت بە مەرجی سەرەكی بۆ پێدانی قەرزەكە، بانكی رافدەین ئاماژەی بەهیچ مەرجێك نەكردووە و تەنها باسی لەوەكردوە، ئەو كەسەی قەرز وەردەگرێت پێویستە موچەكەی بەشێوەی ماستەركارت و لەڕێگەی بانكەوە بێت.
پێشتر، بانكی رافیدەین، لەرێگەی چەند قۆناغێكەوە، پێشینەی (5 تا 25) ملیۆن دیناری بەفەرمانبەران داوە.
تائێستاش بانكی رافدەین لە هەرێمی كوردستان لقی نییە بەو هۆیەوە فەرمانبەر و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لەوەرگرتنی پێشینەكان سودمەند نابن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP