ده‌سته‌ی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، دەستگیركردنی
ژنه بیانییه‌كی له ده‌روازه‌ی شه‌له‌مچه‌ی سه‌رسنووری نێوان عێراق ـ ئێران راگه‌یاند
كه بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ری له جۆری (كریستاڵ) پێبووه.
ده‌سته‌کە لە راگه‌یه‌ندراوێکدا، كه ئه‌مڕۆ
(١٤ی ئاداری ٢٠٢٣) بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه: "له ده‌روازه‌ی شه‌لامچه‌ی
سه‌ر سنووری نێوان عێراق و ئێران له سنووری پارێزگای به‌سره، ژنه هاووڵاتییه‌كی
بیانیان ده‌ستگیركردووه كه بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ری پێبووه له جۆری (كریستاڵ)"
و ئاماژەی بۆئەوەشکردوه، " لەلایەن ژنه
پشکنەره‌كانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ده‌روازه‌كانەوه ئه‌و ژنه بیانییه
ئاشكراكراوه‌و دواتر ده‌ستگیركراوه، ئه‌ویش بە هاوکاری مەفرەزەكانی پۆلیسی گومرگ
و کارمەندانی ده‌روازه‌كه كه لە هۆڵی پشکنینی گەشتیاران کاردەکەن".
روونشیكردووه‌ته‌وه: "لیژنەیەک پێکهێنراوەو
په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆسێكه كراوه‌ته‌وه‌و تۆمه‌تباره‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پۆلیسی
شه‌لامچه كراوه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP