وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن توركیاوه 104 به‌نداو له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فورات دروستكراوه و 20 به‌نداوی دیكه‌ش له‌سه‌ر لقه ئاوییه‌كانی عێراق دروستده‌كات.
عه‌ون زیاب عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عیراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕوونیكرده‌وه، عێراق به‌ده‌ست كێشه‌ی كه‌م ئاوییه‌وه ده‌ناڵێنێت و نه‌یتوانیووه قه‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بگه‌یه‌نێت، بۆیه داوای پاڵپشتی ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گلدانه‌وه ئاو له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه، وایكردووه عێراق خاوه‌نی وڵاتی هه‌ردوو ڕووباری گه‌وره‌ی دیجله و فورات نه‌بێت و ئه‌و دوو ڕووباره له‌ئێستادا بوونه‌ته كه‌ناڵی ئاسایی، هۆشداریشیدا له‌باره‌ی به‌نیازبوونی توركیا له دروستكردنی 20 به‌نداوی دیكه له‌سه‌ر لقه ئاوییه‌كانی عێراق.
له‌كاتێكدا، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه به‌هێزانه‌ی له‌مانگی شوباته‌وه ناوچه جیاوازه‌كانی توركیای گرتۆته‌وه، ده‌گێڕنه‌وه بۆ زۆری ئه‌و به‌نداوانه‌ی توركیا دروستیكردوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP