یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی خستووته پێش به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبییه‌و له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدای له‌سه‌ر پرسی نه‌وت داوه‌و پێیوایه له‌به‌غداوه ده‌توانرێن خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێگه‌ی سۆمۆوه به رێگه راسته‌كه ده‌زانێت و پسپۆرێكی بواری گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ده‌ڵێت: "سۆمۆ كۆتایی به‌هه‌ڕاجكردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌هێنێت".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌نوێترین په‌یامی دا له‌باره‌ی پرسی نه‌وته‌وه رایگه‌یاند: "پێویسته كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشێت و كۆی داهاتی نه‌وت له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق بچێته یه‌كخه‌زێنه‌وه، هه‌روه‌ها پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه و داهاتی عیراق دیاری بكرێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی هه‌رێم گه‌ره‌نتی بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیسته‌می به‌نزین، نه‌وت و گازوایلی هه‌رێمی كوردستان ببه‌سترێته‌وه به عیراق و به‌هه‌مان نرخ بدرێته‌وه به هاووڵاتیان".
هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێی سۆمۆوه ئابووری هه‌رێم جێگیر ده‌كات
د. خالید حه‌یده‌ر ئابوریناس و مامۆستای زانكۆی سلێمانی به PUKMEDIA ی راگه‌یاندوه: "ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕ‌ێگه‌ی سۆمۆوه حكومه‌تی عیراق ناچارده‌كات كه مووچه و بودجه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌كاتی خۆیدا بنێرێت و به‌مه‌ش سوودی زۆر به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نرێت و ئابورییه‌كی سه‌قامگیر له هه‌رێمی كوردستان دێته ئاراوه".
"ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕ‌ێگه‌ی سۆمۆوه نه‌وت هه‌نارده بكات زیاتر له‌و داهاته‌ی ئێستای ده‌ستده‌كه‌وێت و تاڕ‌اده‌یه‌كی زۆریش شه‌فافییه‌ت به‌دیده‌كرێت كه به‌داخه‌وه له داهاتی سه‌ربه‌خۆدا نه‌مانبینی"، د. خالید حه‌یده‌ر واده‌ڵێت.
ده‌شڵێت: "دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به‌نرخێكی هه‌رزان و له‌كاتی خۆیدا به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا سوودێكی تری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمه له‌ڕ‌ێگه‌ی سۆمۆوه و ئه‌و جیاكارییه‌ی پێشتر له‌نێوان پارێزگاكانی عیراق و هه‌رێم هه‌بوو، نامێنێت و خه‌ڵك به‌نرخی هه‌رزان سووته‌مه‌نی ده‌ستده‌كه‌وێت".
جیاكاری دابه‌شكردنی داهات و هه‌ڕاجی نه‌وت
ناشه‌فافی و نادادی له‌داهاتی نه‌وت و گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان و هه‌ڕاجكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وایكردبوو خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان خوازیاربن نه‌وت له‌رێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشرێت و كۆتایی به‌و نادادییه بهێنرێت كه به‌ناوی ئابووری سه‌ربه‌خۆوه هاتبووه ئاراوه.
رێبوار محه‌مه‌د ئه‌مین پسپۆڕ له بواری گرێبه‌ستی نه‌وت و گاز به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ناشه‌فافی له پرسی نه‌وت و گوێنه‌گرتنی حكومه‌ت له لایه‌نه‌كان و هه‌ڕاجكردنی نه‌وتی هه‌رێم وایكردبوو خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌كانیش خوازیاربن نه‌وت له‌ڕ‌ێگه‌ی به‌غداوه بفرۆشرێت، چونكه پڕ‌ۆسه‌ی به‌ناو ئابوری سه‌ربه‌خۆ زیانی له‌سوود بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان زیاتربوو".
" ناڕ‌استی داتاكانی حكومه‌ت، متمانه‌ی له‌نێوان هاووڵاتی و حكومه‌تدا نه‌هێشتبوو، هه‌روه‌ها جیاكاری له‌داهاتی نه‌وت ئه‌وه‌ش لایه‌نه‌كانی بێزاركردبوو، ئه‌مانه‌ش هۆكار بوون بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك تاڕ‌اده‌یه‌ك خۆشحاڵبێت كه نه‌وت له‌ڕ‌ێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشرێت".
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ساڵانێكه هه‌وڵ بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و كۆتاییهێنان به ناكۆكییه‌كان و كاری پێكه‌وه‌یی و داواكردنی مافه‌كانمان له به‌غدا ده‌كات و پێیوایه له‌و رێگه‌یه‌وه زیاتر ده‌توانرێت خزمه‌تی كومه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكرێت ئه‌وه رێگه راسته‌كه‌یه.
حكومه‌تی عیراق كارتێكی دیكه‌ی یاسایی له‌دژی هه‌نارده‌ی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا كه‌وته ده‌ست و پێشتریش كارتی دادگای فیدراڵی له‌ده‌ستبوو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم له‌كاتێكدا رۆژانه حكومه‌تی هه‌رێم 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كات و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش به‌ڕ‌ه‌سمی پێشوازی له بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، "ئه‌م بڕ‌یاره نابێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نكه‌ره".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP