خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە به‌ڕێوه‌چو

عێراق
09:02 - 2023-04-03


ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبوونی 170 ئەندام، كۆبونەوەی لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەستپێكردو لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەكەش خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كرا.

لەوچوارچێوەیەشدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە راگەندراوێكدا سەبارەت بە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەڵێت: "داوا دەكات پەرلەمانتاران و سەرجەم فراكسیۆنەكان لەهێزە سیاسی و سەربەخۆكان رۆلی خۆیان بگێرن كە هەڵەبجە بكرێتە 19 هەمین پارێزگای عیراقی فیدراڵ".

"یەكێتی ئەو هەوڵە پیرۆزە بە ئەركێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەی دەبینێت" مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وادەڵێت.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندوه‌: "موحسین مەندەلاوی سەرۆكایەتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرد، چونكە سەرۆكی پەرلەمان مۆڵەتی وەرگرتووە".

د. بڕیار وتی:"خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای پارێزگای هەڵەبجە كرا و فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داكۆكی تەواوی لە جێگیركردنی ئەو ماددانە كرد كە لەسوودی هەڵەبجە و بەپارێزگاكردنی دان" 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP