کەسێک بە تاوانی خۆناساندن وەک بەڕێوەبەری گشتی 6 ساڵ زیندانی دەکرێت

عێراق
16:59 - 2025-05-20

کەسێک وەک بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی دەستپاکی خۆی ناساندووە بۆ ئەوەی پارە لە هاووڵاتییەک وەربگرێت بە ناوی دابینکردنی زەوی، دوای ئاشکرابوون و دەستگیرکردنی بە شەش ساڵ زیندانی سزا دراوە.

 دەستەی دەستپاکیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا وردەکاریی ئەو دۆسیەیەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت تاوانبار خۆی وەک بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی دەستپاکی ناساندووە بۆ ئەوەی پارە لە کەسێک وەربگرێت گوایە رەزامەندیی پێدانی چەند پارچە زەوییەکی لە بەغدا بۆ وەردەگرێت و دادگای تاوانی کەرخ کە تایبەتە بە دۆسیەی گەندەڵی، ئەو کەسەی بە شەش ساڵ زیندانی سزاداوە.

ئەو کەسە بەگوێرەی دوو بڕگەی یاسای ژمارە 160ی ساڵی 1983 سزا دراوە، کە تایبەتە بە تاوانی خۆناساندن وەک فەرمانبەری حکومی بە مەبەستی دەستکەوتنی پارە و  بە پێی بڕیاری دادگا، ئەو هاوڵاتییەی هەڵخەڵەتێنراوە دەتوانێت داوای قەرەبوو بکات.

دەستەی دەستپاکی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەدا داوای لە هاووڵاتییان و دامەزراوەکانی دەوڵەت کردووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی بانگەشەی پۆستی رەسمی دەکەن هۆشیار بن و دەستەکەیانی لێ ئاگادار بکەنەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP