رۆژنامەی مەدا: پێدەچێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دوابخرێت

عێراق
15:11 - 2025-05-20


رۆژنامەی مەدا لەزاری چەند سەرچاوەکەیەوە بڵاویکردەوە، پێدەچێت بەهۆی ئەو رووداوە چاوەڕواننەکراوانەی لە دوای مانگی حوزەیرانەوە روودەدەن، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ بەهار یان هاوینی 2026 دوابخرێت.
سەرچاوەیەکی نزیک لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە رۆژنامەکەی وتووە، هەوڵ بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکە لە دوای ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات و پەرلەمان دوای پشووی یاسادانان بۆ پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە، ئەوەش رەنگەی کاریگەری لەسەر وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردن دروست بکات، بەڵام وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردن کە 11ـی تشرینی دووەمە پیرۆز نییە و رەنگە بۆ مانگی نیسان یان حوزەیرانی 2026 دوابخرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە، ئەوکاتە حکومەت دەبێتە کاربەڕێکەر و کۆمسیۆن دەبێت پلانێکی نوێ دابنێت، بۆ ئەوەش پێویستی شەش مانگ دەبێت بۆ ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەکە، هەروەها دواخستنی هەڵبژاردن هەوڵێکە بۆ رازیکردنی سەدر بۆ ئەوەی بەشداریی لە هەڵبژاردنەکەدا بکات.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP