بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لەدووچالاکیدا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات و دەستبەسەر بڕی 12 کیلۆ گرام کریستاڵدا دەگرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، ئاشکرای دەکات:" لەڕۆژانی 7 و 8 ی5ی 2025 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وورد، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان ڕێگری لەگواستنەوەی بڕی12 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ بکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" بازرگانان بەنیازبوون ماددە هۆشبەرەکە بگوازنەوە بۆ شارەکانی هەرێم".
لە کۆتایشدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت:" لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بەماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیاندا بەردەوامە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP