بەبۆنەی (٦٣)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان هەڤاڵ ئاسۆ مامەند پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە
بەبۆنەی شەست و سێهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی سکرتارییەت و تەواوی ئەندامانی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم، و هیوای بەردەوامی زیاتریان بۆ دەخوازم.
مامۆستایانی کوردستان رۆڵێکی گرینگ و بەرچاویان گێڕاوە لە پێگەیاندن و پەروەردەکردنی رۆڵەکانی کوردستان، هەروەها لە سەردەمی خەباتی رزگاریخوازیی کوردستانیشدا مامۆستایانی کوردستان رۆڵێکی کارایان هەبووە، و بەشيک بوونە لە سەنگەری بەرگریکردن لە ماف و خواستەکانی خەڵکی کوردستان.
سەڕەڕای دۆخی ناسەقامگیری ئابووری دارایی هەريمی کوردستان، بەڵام هيشتا مامۆستایان بەردەوامن لە ئەرکی پیرۆزی فێرکردن و درێژەدان بە کاروانی پەروەردەیی. لەو سۆنگەیەوە پێویستە هەوڵەکان بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی توێژی مامۆستایان و گەشەپێدانی زیاتری پرۆسەی پەروەردەیی بێت لە هەرێمی کوردستان.
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان پیرۆزبێت
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP