رۆژنامەی مەدا لەزاری چەند سەرچاوەکەیەوە بڵاویکردەوە، پێدەچێت بەهۆی ئەو رووداوە چاوەڕواننەکراوانەی لە دوای مانگی حوزەیرانەوە روودەدەن، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ بەهار یان هاوینی 2026 دوابخرێت.
سەرچاوەیەکی نزیک لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە رۆژنامەکەی وتووە، هەوڵ بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکە لە دوای ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات و پەرلەمان دوای پشووی یاسادانان بۆ پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردن دروست دەکات، چونکە وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردن پیرۆز نییە و دەشێت بۆ مانگی نیسان یان حوزەیرانی 2026 دوابخرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە، حکومەت دەبێتە کاربەڕێکەر و کۆمسیۆن دەبێت پلانێکی نوێ دابنێت، ئەمەش پێویستی بە شەش مانگ دەبێت بۆ ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەکە و دواخستنی هەڵبژاردنیش هەوڵێک دەبێت بۆ رازیکردنی سەدر تا بەشداریی هەڵبژاردن بکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP