ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، وردەکاریی
دامەزراندنی 50 ژن وەک ئیمام و وتاربێژ، لەسەر میلاکی وەقفی سوننی پارێزگاکە ئاشکرا
دەکات.
ئەحمەد عەبد ڕەبە، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا
ڕایگەیاند دوای ئەوەی لە پارێزگاکەیان ناوی دامەزراوەکان دەرچوو، ناڕەزایەتی هاووڵاتییان
دەستی پێ کرد، چونکە فەزاحەتێکی گەورە لە بابەتی دامەزراندنەکەدا ئاشکرا کرا، ئەویش
دامەزراندنی 50 ژن بوو وەک ئیمام و وتاربێژ لە وەقفی سوننی.
ئاماژەی بەوەش کرد ئەو کەسەی ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە
لەو هەڵە گەورەیە، وەقفی سوننە نییە، بەڵکو دیوانی پارێزگای نەینەوا و بەرێوەبەرایەتیی
سەرچاوە مرۆییەکانە، چونکە ئەوانە بەرپرسن لە دۆسیەی گرێبەست و دامەزراندن و دابەشکردنیان
بەسەر بەشەکاندا، هەروەها دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەکان داواکاریی پێشکەش دەکەن کە پێویستیان
بە ژمارەیەک فەرمانبەر هەیە بە گوێرەی بڕوانامەکانیان.
وتیشی: بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران لە نەینەوا، قوربانیانی
تیرۆر یان شەهیدانیان لەبەرچاو نەگرتووە، پابەند نەبوون بە پێوەرە یاساییەکان و هەڵەی
کارەساتبار و کاری نادروست ڕووی داوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP