وەزارەتی دادی عێراق ئازادكردنی زیاتر له‌ 3هه‌زارو 440 زیندانیی راگه‌یاند

عێراق
18:58 - 2025-05-20


وەزارەتی دادی عێراق، ئازادكردنی 3 هەزار و 441 زیندانیی لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسایی لێبوردنی گشتیی ڕاگەیاندو ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شده‌كات،  كاری تیمه‌كانی وەزارەتەکەیان خێراكردووە بۆ پێداچونەوە بە دۆسیەی ئه‌و زیندانییانه‌ی یاساكە دەیانگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئایاری 2025 مەجیدی مەنزور، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی لە وەزارەتی دادی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی  بڵاوكردەوەو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌ كه‌ دوای جێبه‌جێكردنی یاسای لێبودنی گشتیی تا دوێنێ 19ـ ی ئایار 3 هەزار و 441 زیندانی لە بەڕێوەبەرایەتییە جیاجیاکانی چاکسازیی سەر بە دەستەی چاکسازیی عێراق ئازادكراون.

 ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌ :" تیمەکانی وەزارەتەکە كارەكانیان خێراكردووە بۆ پێداچونەوە بە دۆسیەی زیندانییەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەوانەی شایستەی لێبوردنن بەپێی مەرجە یاساییەکان، ڕێكارە یاساییەكانیان بۆ جێبەجێبكرێن."

هه‌روه‌ك جه‌ختیی له‌ پابه‌ندبوونی وەزارەته‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌ بۆ جێبەجێکردنی یاساکە بە گیانی بەرپرسیارێتی و دادپەروەریی، بە شێوەیەک کە ڕەهەندێکی مرۆڤانە و چاکسازیخوازانە بەدەستبهێنێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییەکان.

 

لە نوێترین لێدوانیشیدا د.خالید شوانی وەزیری دادی عیراق ئاشكرایدەكات، كە 65 هەزار بەندكراو لەزیندانەكانی عیراقدان و دەڵێت: " ئەو ژمارەیەش دوو هێندەی توانای لە خۆگرتنی زیندانەكانە"، هەروەك ئاشكرای دەكات ئەوانەی دەستدرێژی سێكسی دەكەنە سەر منداڵان و ئەوانەی سەركردەی باڵای داعشن و بەندكراون لەسێدارە دەدرێن".

وەزیری دادی عیراق دەڵێت: " 35 بەندیخانە لەعیراقدا هەن و بە هەموویان نزیكەی 65 هەزار بەندكراویان تێدایە و ئەو ژمارەیەش دوو هێندەی توانای لە خۆگرتنی زیندانەكانە، بەڵام پێشتر قەرەباڵغی زیندانەكان 300% بووە، دوای دەستبەكاربوونمان و دوو ساڵ لەچاكسازی، رێژەكە بۆ 200% دابەزیوە و هەوڵ و ئامانجمان ئەوەیە ساڵی داهاتوو بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان رێژەكە بكەینە 100%".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP