له دوێنێه‌وه‌و به‌تایبه‌ت له شه‌وی رابردووه‌وه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا رووی له‌دابه‌زین كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌های 100 دۆلار له 140 هه‌زار دینار نزیكبووه‌ته‌وه‌و دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له به‌شێك له نوسینگه‌كه‌ی شاری هه‌ولێرو سلێمانی و به‌غداو كه‌ركوك 100 دۆلار به 142 هه‌زار و 400 و 500 و دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، له هه‌ندێكیشیان گه‌یشته 141 هه‌زار و 250 دینار.
به‌پێی نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو، ئه‌مڕۆ 10ی نیسان 2023 كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، له شاری كه‌ركوك و هه‌ولێر به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 143 هه‌زار دیناره‌و خواستی كڕینش زۆر لاوازه.
له شاری سلێمانی به‌های 100 دۆلار به 142 هه‌زارو له شاری به‌غداش به 143.500 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP