حکومەتی عیراق بڕیاریدا 400 ملیار دینار بەشێوەی قەرز رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات و ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت، "لەهەموو ئەگەرێک ئەم قەرزە دەبێت بدریتەوە".
د.بڕیار رهشید ئهندامی فراكسیۆنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق بهسایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانی رایگهیاند: " 400 ملیارەکە قەرزی بانکی حکومییە بۆ حکومەتی هەرێم ".
وتیشی: "400 ملیارەکە بۆ پێدانی موچەی دوو مانگە، هەتاکو بودجە پەسەند دەکرێت و لەهەموو ئەگەرێک ئەم قەرزە دەبێت بدریتەوە".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجە تەواوکرد و بڕیارە دوای جەژن پرۆژەکە بخرێتە دەنگدانەوە و پشکی هەرێمی کوردستان %12.67ـە.
فراکسیۆنی یەکێتی لە هەوڵدایە بۆ زیادکردنی ئەم رێژەیە چونکە بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عیراق، رێژەی دانیشتوانی هەرێم لە عیراق دا %14یە.
ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیش داوای زیادکردنی چەند بڕگەیەکیان کردووە بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی عیراق بەمەبەستی زامنکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP