ئه‌مریكا داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
مایكڵ مه‌كۆڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند، نیگه‌رانه له‌وه‌ی هێشتا به‌غداد رێگه به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نادات، داواشی كرد ئیداره‌كه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق دروست بكات چونكه ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم مه‌ترسییه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه.
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی ٢٥ی ئادار راگیرا، ئه‌وه‌ش دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس كه دۆسێیه‌كی له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق یه‌كلایی كرده‌وه، دوای چه‌ند رۆژێك له راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، رۆژی ٥ی ئه‌م مانگه هه‌رێم و به‌غداد رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی سۆمۆوه به‌ڵام دوای زیاتر له مانگێك هێشتا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستیپێنه‌كردووه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP