عیراق مه‌له‌فی ئاو له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران تاوتوێ ده‌كات

جیهان
21:47 - 2023-05-08

وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق راگه‌یاند به‌مزوانه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا و ئێران بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئاو كۆده‌بنه‌وه‌، له‌كاتێكدا وڵاته‌كه‌ ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی وشكه‌ساڵی بوه‌ته‌وه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانیش ده‌ڵێت، عێراق ده‌بێته‌ پێنجه‌مین وڵات كه‌ زۆرترین كاریگه‌ری گۆڕانی كه‌شوهه‌وایان له‌سه‌ره‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووتری عێراق له‌گه‌ڵ شانده‌كانی هه‌ردوو وڵات ئه‌نجامدرا، ڕێگه‌ی خۆشكرد بۆ ڕێككه‌وتن و ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، هه‌روه‌ها عێراق ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاگادار كرده‌وه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنی هه‌میشه‌یی، چونكه‌ ئێستا دۆخی ئاو گۆڕاوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ئاویان له‌گه‌ڵدا هاوبه‌شه‌، تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر پێویستی ئێمه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشكی ته‌واومان له‌ ئاو، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی، دور له‌ زمانی په‌ره‌سه‌ندن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP