رەفعەت عەبدوڵا : تواناکانی هەمووان بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک یەکبخرێن

کوردستان
16:57 - 2023-05-21

لەچوارچێوەی رێکخستنەوەی ئەرکی ئۆرگانەکانی  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ئەمڕۆ 21 ی 5ی 2023  رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هوشیاری کرد.
 لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ لێپرسراو و ستافی مەکتەب سەرەتا بڕیاردەری دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە هەوراز محەمەد ئەندامی مەکتەبی بیروهوشیاریی کە وەک سینەماکارێکی کورد لەفێستیڤاڵی ( رۆژانی سینەمای عێراقی)  بە بەشداری کورتە فیلمێک سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو .

 پاشان ئارێزعەبدوڵا لێپرسراوی مەکتەبی گەشەپێدانی بیروهوشیاری پوختەیەکی لەسەر کاروچالاکیەکانی بۆردو بەشەکانی مەکتەبەکەیانی پێشکەش کردکە لەبەردەوامی کردنەوەی چەندین خول وکۆڕ وسیمیناری گەشەپێدانی بیردابۆمەڵبەندو ئۆرگانەکانی تر جێگەدەستیان دیاربوەولە بەردەوامیدان بەدەرچواندنی گۆڤاری وەرزیی  نوێبوونەوە، هەروەها بۆردی ئەکادیمیای کادران توانیویانە لەخولەکانیاندا چەندین کادرپێبەگەیەنن  .
هەرلەقسەکانیدا روناکی خستە سەرپرۆژەکانی داهاتووشیان.

 پاشان رەفعەت عەبدوڵا کورتەیەکی لەسەر بارودۆخی سیاسی عیراق وکوردستان وپێگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم قۆناغەدا بۆ ئامادەبوان باسکرد کە یەکێتی لە ئاستی باڵادا پەیوەندیەکانی رێکخستۆتەوە ولە عێراق وهەرێمی کوردستان لەگەڵ گشت لایەنەکاندا  لە گفتوگۆدایە کە لەگشت کایەکاندا بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن کاربکرێت بۆ جێگیر بوونی بارودۆخی سیاسی وئابوری ناوچەکە وپێکەوە تواناکانی هەمووان بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک  یەکبخرێن .
 لە بەشێکی تری وتەکانیدا بڕیاردەری  دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی دەستخۆشی لە  هەڤاڵانی مەکتەبی گەشپێدانی بیرو وشیاری کرد بۆ ئەرک وکارەکانیان و هیوای بۆ خواستن کە هەوڵەکانیان زیاتر  بەگەڕ بخەن  و بەرنامەرێژی  بۆ کارو چالاکی  ئایندەیان بکەن بە جۆرێک کەرۆڵی گرنگ بگێڕن لە پەروەدەکردن و پێگەیاندنی کادری  پسپۆڕ بۆ ئۆرگانەکانی  یەکێتی .
 پاشان  لە لایەن هەڤاڵانی مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هوشیارییەوە چەند پێشنیاز و ڕا و پرسیارێک خرانە ڕوو وگفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP