عەلی زوبەیدی ئەندامی هاوپەیمانیی فه‌تح، كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه،:" بە ئامانجی خزمەتکردنی پلانەکانی و مانه‌وه‌ی لە دەسەڵات،عێراقی بە لایەنەكانی (ده‌ره‌وه) فرۆشتووە" ئاماژەشی بۆئەوەشكرد کە:" كازمی له چه‌ندین (دۆسێ)دا تۆمه‌تباره، له‌به‌ر ئه‌وه عێراقی جێهێشتووه‌و هه‌ڵاتووه."
زوبەیدی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌شكردووه:"كازمی به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیكردن و مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات بە شێوازی جۆراوجۆر هەوڵیدا خزمەتی لایەنە دەرەکییەکان بکات، یەکێک لەو پلانانه‌شی راكێشانی بۆری نەوتی عەقەبە بوو".
ئاشكراشیكرد :"کازمی خزمەتی هه‌ندێ‌ك لایه‌نی كردووه کە نه‌ك هیچ سوودێکیان به عێراق نەگه‌یاندووه، بەڵکو بەپێچەوانەوە كاریان كردووه بۆ زیانگه‌یاندن به وڵاته‌كه، ئه‌وه جگە لەوەی له‌رێگه‌ی هەڵبژاردنه‌وه نەهاتە سەر دەسەڵات، بەڵکو به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سەپێندراو ئه‌و پۆسته‌ی پێبه‌خشرا"
عەلی زوبەیدی ده‌ڵێت: "ناوبراو به ئامانجی به‌رده‌وامبوون و مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی هه‌موو شتێكی پێشكه‌شكردو كاری بۆ فرۆشتنی عێراق كرد، بەڵام لە کۆتاییدا شکستیهێنا، بەتایبەتی کە به چەندین دۆسێ تۆمه‌تباره، كه ناچاریكردووه، بۆ ڕزگاربوون لە لێپرسینەوە و سزا بۆ دەرەوەی عێراق هه‌ڵبێت"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP