په‌یام و پیرۆزباییەکان بۆ یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شه‌هیدان

کوردستان
19:31 - 2023-05-31

مەكتەبی سیاسی: یه‌كێتی لە هەلومەرجی دوای هەرەسدا دڕی بە شەوەزەنگی تاریکی دا

 

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ یادی 48 ساڵەی دامەزراندن و 47 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ پەیامێكی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و تێكۆشه‌رانی ریزه‌كانی یه‌كێتی بڵاوكرده‌وه‌و دووپاتیده‌كاته‌وه‌:" یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەلومەرجی دوای هەرەسدا دڕی بە شەوەزەنگی تاریکی دا و خۆری ئومێدی بە گەلەکەمان بەخشییەوە"
راشیگه‌یاندووه‌:" یه‌كێتی بۆ یەکەمین جار لە مێژووی حزبی کوردیدا خەباتی گەیاندە لووتکەی ڕاپەرینی رزگاری، گەیاندییە یەکەمین هەڵبژاردن و پێکهێنانی حوکمرانی ئیرادە و ئیدارەی گەلەکەمان و ئەزموونێکی بیناکرد کە ببێتە ناوەندێک بۆ خەونی کوردستانیی و چەقی روخاندنی رژێمی دیکتاتۆری بەعس لە (٢٠٠٣)دا  بە رزگاری سەرتاسەری کوردستانیشەوە."

کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی بە خوێنی شەهیدان دروست بووە
لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان_دا کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لەپەیامێکیدا لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا دەڵێت: "ئەو یەکێتیە یەکێتیەکە بەخوێن دروست بوە ،روبارێک خوێنی داوە ،ھەزاران ھەزار شەھیدی قارەمانی دایە لەپێناوی رزگارکردنی کوردستان و لەپێناوی ئازادی گەلەکەمان .

سەرۆکی پەرلەمان: یەکێتی داکۆکیکاری یەکسانییە

سەرۆکی پەرلەمانای کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دەکات و پەیامێک بڵاو دەکاتەوە".

د. رێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامی پیرۆزباییدا لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا دەڵێت: "یەکێتی هەروەک چۆن ناسنامەی کوردایەتی و بەرخودان بووە بۆ بەدیهێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان، ئێستاش بەهەمان گڕوتین بەردەوامە و داکۆکیکاری سەرسەختە بۆ بەدیهێنانی یەکسانی و دادپەروەری بۆ خۆشگوزەرانی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پەیڕەوکردنی حوکمڕانییەکی رەشید".

دەشڵێت: "دووبارە پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی حزبی شەهیدان و بەرز و پیرۆز باڵا بێت خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان" .

دەقی پەیامەکە

 

پەیامی د. بەرهەم ساڵح بەبۆنەی یادی دامەزراندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

د. بەرهەم ساڵح: "لە ڕۆژگاری نائومێدی، و لە سەردەمێکی سەخت و دژواردا، ڕێبوارانی کاروانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داستانی سەروەری ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ستەمیان نەخشاند، ئەمڕۆش، لە ساڵیادی حیزبی شەهیدان، پەیام و هەڵویستی یەکێتیە دڵسۆزەکان، لە سۆنگەی بەهاکانی ئەم میژووە، بەرگریە لە کوردستان و مافە ڕەواکانی خەڵک".

رەفعەت عەبدوڵا:  یادی یەکێتی یادی لە دایکبوونی قۆناغێکی نوێى خەباتە دژی دیکتاتۆریەت

رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یه‌كێتی له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی شه‌هیدان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌:" یادی یەکێتی یادی لە دایکبوونی قۆناغێکی نوێی خەباتە دژی دیکتاتۆریەت و یادی دامەزراندنی یەکەمین ئەزموونی کوردیە، لە ۱_٦_۱۹۷٥ وە تا بە ئەمڕۆ"

ئەنجومەنی راوێژکاری یەکێتی: لەهەمووکات زیاتر پێویستمان بەتەبایی و یەکێتی ناو یەکێتییە
ئەنجومەنی راوێژکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکدا بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دەڵێت: "ئەمڕۆ لەهەموو کات زیاتر پێویستمان بە تەبایی و یەکێتیی ناو یەکێتیی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی ستەم دیدەیەو بەدیهێنانی ئامانجە پیرۆزەکانمانە".

 

پیرۆزبایی حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان
حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا پیرۆزبای ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دەکات و دەڵێت: "گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین و ئومێدەوارین ئەم یادە پرشکۆیەتان ببێتە خاڵی وەرچەرخانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی هەرێم و بەغدا".

پیرۆزبایی بزوتنەوەی چاکسازی نیشتمانی 
بزوتنەوەی چاکسازی نیشتمانی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دەڵێت: "یەکێتی لەسەرەتای دروستبونییەوە لایەنێکی کاریگەری گۆڕەپانی شۆڕش و خەباتی کوردایەتی بووە".

سکرتاریەتی کاروباری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی: بۆ بەردەوام بوون لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال سازو ئامادەین

لەجەژنی نیشتمانیی، ساڵیادی دامەزراندنی ( ی.ن.ک) و هەڵایسانی شۆڕشی نوێدا ،سەری رێز لە ئاست یادەوەری شەهیداندا دائەنەوێنین و سڵاوی گەرم بۆ کەس وکاری سەربەرزیان و گشت هەڤاڵانی دێرین و ئیمڕۆی خەباتی بێوچان دەنێرین  .
 لەم یادەمەزنەدا، بۆ زیندوو هێشتنەوەی مێژووی پڕلەسەروەری تێکۆشان وخەباتی پڕ لە قوربانیدان، بۆ گەشەپێدانی زیاتری ئەم کاروانەی یەکێتی، پەرەی زیاتر بە هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوەمان دەدەین لە پێناوی بە دامەزراوەیی کردنی ئۆرگانەکاندا.
هەر لەم جەژنەدا و بۆ بەردەوام بوون لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال و جۆشدانەوەی کۆڕی خەبات ، ساز و ئامادەین بۆ راپەڕاندنی ئەو ئەرکانەی تێکۆشان کەلەپێشمانن .  

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "یەكێتی خاوەن مێژوویەكی پڕ سەروەرییە و گوزەران و زەحمەتییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی لە ئاست بژێوی ژیان و دەستەبەری مافەكانیان بە ئەركی خۆی زانیوە، ئەمەش گەواهیدەری ئەو راستییانەیە كە یەكێتی لە دیدگای بەرپرسیارێتی و لەسەر بنەمای دیموكراسییەت و ماف و ئازادی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە چینی كرێكاران و رەنجدەران درێژەی بە خەبات داوە".
 

 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی ی.ن.ك بڵاوكرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانی له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا رایگه‌یاند: له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی ی.ن.ك پیرۆزبایی له‌ سه‌ركردایه‌تی و گشت ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كه‌م 

تەڤگەری خۆبوون:یه‌كێتی رۆڵێكی مه‌زن و كاریگه‌ری هه‌بو له‌ داگیرساندنی شۆڕشی نوێ‌
تەڤگەری خۆبوون پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات و رایده‌گه‌یه‌نێت:"دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ بارودۆخێكی هه‌ستیارو مێژوویی گه‌له‌كه‌ماندا بو و رۆڵێكی مه‌زن و كاریگه‌ری هه‌بوو له‌ داگیرساندنی شۆڕشی نوێ و به‌دیهێنانی ئازادی و مافه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان له‌ باشووری  كوردستان.

 

لێپرسراوی مەڵبەندی  خانەقینی یه‌كێتی:لەسەر شاڕێگەی خزمەت بە خەڵك و لەپێناو خەڵكدا بەردەوام دەبێت

لە 48 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان –دا، پیرۆزبایی لەخانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم كادیرو ئەندام وتەواوی  كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەتایبەت  شاری خانەقین و ناوچەكانی دەوروبەری دەكەم، كە هەمیشە لەكۆڕبەندی خەباتی كوردایەتی و رێڕەوی ئاسۆی ماندوونەناسانەدا پێشەنگ بوون.
لەم یادو كاتە پیرۆزەدا سەری رێز لەئاست خوێن بەخشینی شەهیداندا دادەنوێنم و دووپاتی دەكەینەوە،  یەكێتی وەك هەمیشە لەبەغداو كوردستان لەسەر شاڕێگەی خزمەت بە خەڵك و لەپێناو خەڵكدا بەردەوام دەبێت ، و گەرم و گوڕترو بەبەرنامەی نوێ وە بەرگری لەمافەڕەواكان دەكات.
شكۆدارتر، درێژە بە رێبازە پیرۆزەكەی سەرۆك مام جەلال دەدەین و بەجۆشترو تامەزرۆیانە بەردەوام دەبین، و بەرزو پیرۆزبێت یادی جەژنی لەدایك بوونی حزبی شەهیدان.

شێركۆ میروەیس 
لێپرسراوی مەڵبەندی  خانەقینی" ی.ن.ك"

سەرۆك كۆمار پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتی دەكات

د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكێتی دەكات، بەبۆنەی 48 ساڵەی دامەزراندنییەوە و دەڵێت،: "ئەم ساڵیادە هاوكاتە لەگەڵ سەردەمێكی نوێدا، كە عیراق و ناوچەكە گۆڕانكاری زۆر بەخۆوە دەبینێت، كە لە هەموو كات زیاتر پێویستمان بە یەكێتی ریزەكان و كاری هاوبەش هەیە لە نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی سەر گۆڕەپانی عیراق و هەرێمی كوردستاندا".

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجامدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP