کڵێسای كلدانی مەریەمی پاکیزە له‌ شەقڵاوە

کلتور
15:44 - 2023-06-02

کڵێسایەکە لەسەر لوتکەی گردێک دروستکراوە و ڕووی لە شەقڵاوە کردووە.
کڵێساکە بە پێی نەریت و شێوازی کۆن وە بەبەرد دروستکراوە، بە وردی نازانرێت کەی کڵێساکە دروستکراوە، هەر لە سەرەتای ئایینی مەسیحییەوە لە ناوچەکەدا هەبووە و 
کڵێساکە دوو دەرگای هەیە، یەکێکیان لە ڕۆژهەڵاتەوە و ئەوی دیکەیان لە ڕۆژئاواوە.
- یەکەم جار کە کڵێساکە نۆژەن کرایەوە لە ساڵی ١٨٥٢ی زایینی لەلایەن قەشەکانی شەقڵاوە، وە لە ساڵی ١٩٦٢ دووبارە نۆژەنکرایەوە، و کارکردن لەسەری لە ساڵی ١٩٦٥ لە سەردەمی قەشە فرانسیس شێر کۆتایی هات.
- ڕووبەری کۆی گشتی 900 مەتر چوارگۆشەیە، هەروەها باخچەیەكی چوارگۆشە  لەناو کڵێساکەدا هەیە .
ڕووبەری هۆڵی  کڵێساکە ٤٠٠ مەتر چوارگۆشەیە.
- دوایین ئاوەدانکردنەوەی کڵێساکە لە ساڵی ٢٠٠٦ بووە لە سەردەمی قەشە سەرەکییەکەی جاکۆب شێر.
- خانوویەکی تێدایە بۆ قەشە کە ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٥٠ مەتر چوارگۆشەیە، کە لە دوو نهۆم پێکهاتووە، هەروەها ئەشکەوتێکی تێدایە کە ڕووبەرەکەی نزیکەی ٤ مەتر چوارگۆشەیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP