بەهۆی بارانبارینی بەخوڕو به‌لێزمه، لافاو له تۆكیۆی پایته‌خت و شاره‌كانی دیكه‌ی ژاپۆن دروست بو و به‌هۆیه‌وه کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسیش بێسەروشوێن بوون، هاوكات سەدان هەزار كه‌سی دیكه‌ش بێ ماڵوحاڵ بوون .
لە ئاکامی ئه‌و شەپۆله بارانبارینه به لێزمه‌و به‌هێزه‌ی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه له سەرانسەری ژاپۆندا لافا و دروستبوو، بەپێی ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی وڵاته‌كه‌ش، زریانی (ماوار) كه ناوچه‌كی گرتوه‌ته‌وه، بووەتە هۆی زیادبوونی رێژه‌ی بارانبارین و دورستبوونی لافاو، به‌یانی ئه‌مڕۆش له ده‌وروبه‌ری شاری تۆكیۆ کەسێک بەهۆی داڕمانی زەوی لە یەکێک لە ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه برینداربووه‌و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه، بارانبارینی به‌خوڕ له زۆربه‌ی ناوچه‌كان ئاستی ئاسایی تێپه‌ڕاندووه، به‌وهۆیه‌شه‌وه زه‌وی تووشی داڕمان بووه‌و ئاستی ئاوی رووباره‌كانش به‌رزبووه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP