بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێوشوێنێک راگه‌یه‌ندرا

تەندروستی
15:11 - 2023-06-03



وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گرتنه‌به‌ری چەند رێوشوێنێکی راگەیاند.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی، نووسراوێكی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتەکەی کردووە، بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنه‌كان بۆ خۆپارێزیی لە تای خوێنبەربوون، چەند خاڵێکی دیاریكردووه‌.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستییدا هاتووە، بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی تای خۆێنبەربوون کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارە، لەبەر تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی پشتڕاستکراو لە هەندێک پارێزگای هەرێمی کوردستان پێویستە ئەم رێوشوێنانە بگیرێنەبەر:

1-سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەمووشێوەیەک قەدەغەیە و تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت.

2- پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن بەتایبەتی لەبەرکردنی دەستکێشی لاستیک و جلی تایبەتی خۆپارێزی لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵان یان گۆشت و خوێنەکەی بەشێوەی تەواو، لەکاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن.

3- دوای سەربڕین ئاژەڵ دەبێ شوێنەکە پاک بکرێتەوە و بە بەکارهێنانی گیراوەی کلۆر.

4-پێویستە هاوڵاتییان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و دەستکێش لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان بریندار نەبێت و تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە هی سەوزە، پاشان شوێنەکە پاک بکرێتەوە بە ئاوی گەرم و پاکبکرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP