هێرشی ئاسمانیی كرایه‌سه‌ر واشنتۆن

جیهان
11:03 - 2023-06-05



وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ده‌رباره‌ی دەنگی ئەو تەقینەوانەی لە شاری واشنتۆنی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ بیستراون راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌:" ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان بەھۆی بەرپەرچدانەوەی چەند فڕۆکەیەکی شەڕکەری بچوک بووە، کە چوونەتە ناوچەیەکی ئاسمانی قەدەغەکراو".

پنتاگۆن راشیگەیاند، دەنگی تەقینەوەی بەھێز لە واشنتۆن بیستراوە و ترس لەنێو دانیشتوواندا دروست بووە و پەنجەرەی ماڵەکان لەریونەتەوە. 

 ئاشکراشی کردووه‌:" ھۆکاری ئەو دەنگە بەھۆی فڕینی فڕۆکەی جۆری ئێف ١٦ بووە بە خێراییەکی زۆر، کە بەرپەرچی چەند فڕۆکەیەکی شەڕکەری بچووکی لە جۆری سیسنا ٥٦٠ داوەتەوە، چونکە چوونەتە ناوچەیەکی قەدەغەکراو، لە ئاسمانی باکوری ویلایەتی ڤێرجینا. 

هاووڵاتیانشی دڵنیاكردووه‌ته‌وه‌ كه‌:"ھیچ مەترسییەکی ئەمنی له‌سه‌ر شاره‌كه‌ نییە".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ئێوارەی دوێنێ‌ یەکشەممە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ و فریاکەوتنی ئەمریکا له‌ تویته‌ر رایگەیاندبو:"ئاگاداری ڕاپۆرتەکانی سەرتاسەری واشنتنی پایتەختین لەسەر تەقینەوەیەک لە نیوەڕۆی ئەمڕۆدا، لە ئێستاشدا هیچ مەترسییەک نییە".

میدیای ئه‌مریكاش، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌:" دانیشتووان لە دۆخێکی ترسناکدا پەیوەندییان بە ژمارەی فریاگوزارییەووە کردووە دوای ئەوەی دەنگەکە بووەتە هۆی لەرزینی پەنجەرەی ماڵەکانیان و دەنگی ئاگادارکەرەوەکان."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP