وەزیرێكی تەندروستیی و دانیشتوانی پێشوتری میسر و راگری کۆلێژی پزیشکیی، به وته‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته بەهۆی هەڵەی پزیشکیی گیانی لەدەستداوە.
ئه‌مڕۆ 6ی حوزه‌یران 2023 پێگەی "قاهیرە 24" ی میسری لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشكرایكردووه، دکتۆر ئەحمەد عیمادەدین وه‌زیری تەندروستیی و دانیشتوانی پێشووتری میسر، دوای ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستیی پەیوەست بە دڵی خراپ ده‌بێت، ده‌گوازرێته‌وه بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری (نەسڕ)، لە ئەنجامدا بڕیار دراوه نەشتەرگەری فراوانکردنی دەمارەکانی دڵ (قەستەرە)ی لەلایەن پزیشکێکی دڵەوە بە ناوی (ن. ف) ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام لە کاتی نەشتەرگەریەکەیدا هەڵەیەکی پزیشکی روویداوه‌و بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه تائێستا
خانەوادەی دکتۆر ئەحمەد عیمادەدین و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی میسر هیچ رونکردنەوەیەکیان
لەوبارەیەوە رانه‌گه‌یاندووه.
ئەحمەد عیماده‌دین وه‌زیری
ته‌ندروستیی پێشووتری میسر ، لە ٨ی حوزەیرانی ١٩٥٥ لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٨٥ بەکالۆریۆسی
لە پزیشکیی و لە ساڵی ١٩٨٧ ماستەری لە پزیشکیی ئێسک و له 1989دکتۆرای بەدەستهێناوە، چه‌ندین پۆستی پێسپێردراوه، لەوانە بریكاری کۆلێژی
پزیشکیی بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی و ژینگە لە 20ی (ئەیلول/9)ی 2010 بە هەڵبژاردن وەک
ڕاگری کۆلێژەکە دەستنیشانکرا.
د.ئەحمەد عیماده‌دین به بەناوبانگترین پزیشکانی نەشتەرگەریی ئێسک و شکاوی میسر ناوده‌برێت، بەتایبەتی لە بواری گۆڕینی جومگەکاندا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP