بانكی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئابوری عێراق به‌ڕێژه‌ی ١.١% له‌مساڵدا، بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی ڕاپۆرتێكی به‌ناونیشانی "ئاسۆی ئابوری جیهان" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئابوری جیهان ناسه‌قامگیره‌و، زیادكردنی ڕێژه‌ی سودی بانكیی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ری هه‌بووه. پێشبینیشی كردوه، گه‌شه‌ی ئابوری جیهانی له‌ساڵی داهاتوو، به‌ڕێژه‌ی ٢.٤% داببه‌زێت.
سه‌باره‌ت به‌عیراقیش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئۆپیك پڵه‌س و، ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئابوری عێراق له‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ی ١.١% پاشه‌كشه ده‌كات، له‌كاتێكدا پێشتر پێشبینیده‌كرد، ئه‌مساڵ ئابوری وڵاته‌كه به‌نزیكه‌ی ٤% گه‌شه‌كردن به‌خۆوه ببینێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP