له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا (الاتحاد الدولی
للموسیقیین العرب)خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی.
له‌و باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی
له لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاندوه: د. عه‌مار شوكری سه‌رۆكی (الاتحاد الدولی للموسیقیین
العرب) په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و پێی راگه‌یاندم كه زۆر سه‌رسامی كاره‌كانمن و ده‌یانه‌وێت
خه‌ڵاتی رێزلێنانم پێ ببه‌خشن، منیش به خۆشحاڵییه‌وه قبوڵكم كرد.
وتیشی: به سوپاسه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی ئه‌منه سوره‌كه هۆڵی سینه‌مای یه‌ڵماز گونه‌ی به سه‌رجه‌م
پێداویستییه‌كانه‌وه بۆ ته‌رخانكردین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مه‌راسیمه‌كه به باشی
سازبكه‌ین.
هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی راشیگه‌یاند:
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا د. عه‌مار شوكری سه‌رۆكی (الاتحاد الدولی للموسیقیین
العرب) وته‌یه‌ك پیشكه‌ش ده‌كات، رێزلێنانه‌كه‌ش بریتی ده‌بێت له قه‌ڵغانێك و بڕوانامه‌یه‌ك،
هاوكات چه‌ندین پارچه میوزیك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گروپی میوزیكه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
مه‌راسیمه‌كه سه‌عات 4ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه
11-2-2021، له هۆڵی سینه‌مای یه‌ڵماز گونه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی ئه‌منه سووره‌كه
به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هاتن بۆ هه‌موانه.
هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی له ساڵی 1946
له هه‌ڵه‌بجه له‌دایك بووه و دامه‌زرێنه‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی
و دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای كۆمه‌ڵی خۆشی
و به‌ختیاری و تیپی مۆسیقای هیوا و تیپی مۆسیقای په‌روه‌رده‌ی سه‌ماوه بووه، ده‌سته‌ی
دامه‌زرێنه‌ری تیپی نواندن و مۆسیقای سلێمانی و لێپرسراوی به‌شی مۆسیقا بووه له
زانكۆی سلێمانی تیپی زانكۆی دروست كردووه و لێپرسراوی به‌شی مۆسیقای زانكۆی سلێمانی
بووه.
هونه‌رمه‌ند به‌شداری چه‌ندین فێستیڤاڵی لاوانی
جیهانی كردووه و به‌شداری فێستیڤاڵی یه‌كه‌می هونه‌ری كوردی له به‌غدا كردووه،
ساڵی 1998 بوه‌ته راوێژكاری هونه‌ری له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و تا ئێستاش به‌رده‌وامه
له كاره هونه‌رییه‌كانی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP