له‌وڵاتی یۆنان زیاتر له 60 كۆچبه‌ری كورد له‌خنكان ڕزگاركران، له‌و باره‌یه‌وه ره‌نج پشده‌ری چالاكوانی كورد له‌یۆنان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه رایگه‌یاندوه: هێزه‌كانی ده‌ریاوانی وڵاتی یۆنان له‌ناوچه‌ی كه‌له‌ماته توانیویانه ٦٣ كۆچبه‌ری كورد له‌خنكان ڕزگار بكه‌ن كه هه‌شت له‌وكۆچبه‌رانه منداڵبوون. ئه‌وچالاكوانه كورده ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه به‌هۆی تێكچونی بزوێنه‌ری به‌له‌مه‌كه‌یان ژیانی كۆچبه‌ره‌كان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، كۆچبه‌ره كورده‌كان ماوه‌ی چوار ڕۆژ بوو له‌ناو ئاوه‌كانی یۆناندابوون، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی بزوێنه‌ری به‌له‌مه‌كه‌یان گیریان خواردووه‌و، ژیانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، دواتر هێزه‌كانی ده‌ریاوانی یۆنان به‌هاوكاری ڕێكخراوی یوئێن، كۆچبه‌ره‌كانیان ڕزگار كردووه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له‌ئێستادا كۆچبه‌ره كورده‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه وشكانییه‌كان و، بڕیاره دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پێویست، ڕه‌وانه‌ی ئه‌سینا بكرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP