له په‌یامێكیدا سه‌باره‌ت به یاخیبوونی گروپی تایبه‌تی ڤاگنه‌ری سه‌ربازیی، فلادمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا، ئاماژەی بۆئەوەکرد كه:" "ئەوەی ئەمڕۆ بەرامبەر بە ئه‌وان دەکرێت ناپاكییه و خەنجەر لە پشتەوە لێدانه".
باسی له‌وه‌شكرد:" لەکاتێکدا گروپی ڤاکنەر لە دۆنباس و شوێنەکانی دیکە بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنەکانی روسیا کردوه‌و قوربانیانداوه، ئێستا بەشێکیان یاخی بون و هەوڵدەدەن روسیا بەرەو پشێوی و شەڕی ناوخۆ بەرن".
راشیگه‌یاند:" لەکاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕوسیا لە ئۆکرانیا دەبێت هەموو ناکۆکییەکان وەلا بنرێن، پارێزگاریش له هه‌موو پیرۆزییه‌كان و ئه‌وه‌ی ئازیزه لایان ده‌كه‌ن، هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كان تێده‌په‌ڕێنن و بەهێزتر دەبن.
جه‌ختشیكرده‌وه:" هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەرگریکردن لە ڕووسیا و ڕاگرتنی ئه‌و یاخیبوونە چەکدارییەو گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ شاری ڕۆستۆڤ"
هه‌روه‌ك دەزگا ئەمنییەکانشیان راسپاردووه بۆ گرتنبه‌ری ڕێوشوێنه‌كانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر‌و لەناوبردنی ڕێکخەرانی یاخیبوونی چەکداریی"
هۆشداریشیدا كه:" زۆر به توندی به‌ره‌نگاریی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌بنه‌وه، چونكه ئه‌و ناپاكییه له نیشتمان و كۆمه‌ڵگه‌و خه‌نجه‌ر له پشته‌وه لێدانه له روسیا‌و گه‌له‌كه‌ی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP