عیراق: داهاتی نه‌وتی فرۆشراو بۆ مانگی حوزه‌یران زیاتر له‌ 7 ملیار دۆلار بووه‌

ئابوری
21:38 - 2023-07-01

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگی حوزه‌یرانی راگه‌یاند، كه‌ زیاتر له‌ ٧ ملیار دۆلار بووه‌.
وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، له‌ مانگی حوزه‌یراندا، رۆژانه‌ سێ ملیۆن و ٣٣٥ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌ كه‌ كۆی گشتی ده‌كاته‌  ١٠٠ ملیۆن و ٥٩ هه‌زار و (٥٢) به‌رمیل نه‌وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌و بڕه‌ زیاتر له‌ ٩٨ ملیۆن و ٧٢٥ هه‌زار به‌رمیلی له‌ كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوره‌وه‌ هه‌نارده‌كراوه‌، زیاتر له‌ ملیۆنێك و ٣٣ هه‌زار به‌رمیلیشی له‌ گه‌یاره‌وه‌ هه‌نارده‌ كراوه‌.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌شڵێت، داهاتی نه‌وت له‌مانگی رابردوودا ٧  ملیار و   ١١٥ ملیار دۆلار بووه‌ هه‌ر به‌رمیلێك به‌ ٧١ دۆلار و ١١ سه‌نت فرۆشراوه‌.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP