هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی چه‌ككردنی تۆمه‌تبارێك بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان
17:34 - 2023-07-02



ئه‌مڕۆ 2ی ته‌موز 2023 تۆمەتبارێک لەنزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستڕێژی گوللـەی لەئۆتۆمبێلێک کردو کەسێکی بریندارکرد، کارمەندێکی هێزەکانی كۆماندۆش كه‌ له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ بووه‌، رێگریی لە تاوانێکی گەورەکردوە و تۆمەتبارەكه‌ی چەککردوە.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هێزه‌كانی كۆماندۆ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌،"چەکدارێکی نەناسراو لەنزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستڕێژی گولە لەئۆتۆمبێلێک دەکات و کەسێک بریندار دەکات لەوکاتەشدا کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ لەشوێنی ڕوداوەکە دەبێت و دەیەوێت ڕێگری بکات لەتەقەکەرەکە، بەڵام کەسی تەقەکەر ڕوبەڕوی کارمەندەکەی کۆماندۆش بۆتەوە و تەقەی زیاتری کردوە، بۆیە لەلایەن ئەو کارمەندەی هێزی کۆماندۆوە کەسی تەقەکەر چەککراوە و چەکەکەی لێسەندراوە.

ئه‌وه‌شیخستووه‌ڕو:" دواتر تا هێزە ئەمنییەکان دەگەنە شوێنی ڕوداوەکە ئەو کەسە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵدێت و لەئێستادا چەکەکەی لەبەردەست هێزەکانی کۆماندۆدایە و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی دۆزینەوەی تۆمەتباری ڕوداوەکەن.

جه‌ختشیكردووه‌ته‌وه‌:" ئەو ڕوداوە دوورو نزیک پەیوەندی بەکارمەندەکەی هێزی کۆماندۆوە نەبووە و تەنها وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و پیشەیی ئەو کارمەندەی کۆماندۆ ڕێگریی کردووە لەئەنجامدانی تاوانێکی گەورە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP